داڕمانی کانگا لە کۆنگۆ: ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی داڕمانی کانگایەک لە شارۆچکەی کۆلڤێزیای پارێزگای لوابالا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ٧٠ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
داڕمانێکی گەورە لە ناوچەی کانگاکانی کاواما کۆلوێزی رووی دا و زۆرێک لە کانگەرەکان لە ژێر خاکدا گیریان خوارد.
بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، لانیکەم ٧٠ تەرم دۆزراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەی کانگاکە بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان هەزار کۆنتێنەر کە پێشبینی دەکرێت یارمەتییەکی بەرچاو بە دانیشتوانی ناوچەکە بدەن، بەداخەوە لە سنووری میسردا گیریان خواردووە.
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.